باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێویستە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بکرێت

کێڵگەى گازی کۆرمۆر. فۆتۆ: کەناڵ8

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتەدەنگ و رایگەیاند، پێویستە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى هێرشەکە بکرێت.

ستێفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، ئیدانەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر دەکەن و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى ئامانجە سیاسیی و ئابوورییەکان لەڕێگەى توندوتیژییەوە جێگەى قبوڵکردن نییە.

شەوی رابردوو لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشكرایەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی و وڵاتانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.