سه‌ركه‌وتن ئه‌مشه‌و عێراق ده‌باته‌ ئۆڵۆمپیاد

ئەمشەو هەلبژاردە ئۆڵۆمپییەکانی عێراق و ژاپۆن لە یاریگەی جاسم بن حەمەد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رووبەڕوودەبنەوە، یارییەکە لە قۆناغی پێش کۆتاییدایە و خەڵاتی براوە بلیتێکی یاریی کۆتایی پاڵاوتنەکان و گەیشتنە بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.

هەڵبژاردەی ژاپۆن لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا قەتەری رێکخەری پاڵاوتنەکانی کردە دەرەوە، بەڵام ئەمجارە تاقیکردنەوەیەکی قورستر ئەنجامدەدەن، چونکە عێراق لە تۆپی وەستاو و لێدانە بەرزەکان و چەندین تایبەتمەندیی دیکەدا لە قەتەر بەهێزترە.

ئۆلۆمپیی عێراق لە قۆناغەکانی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر تاجیکستان،م سعودیە و ڤێتنام بەدەستهێنا، راهێەری هەڵبژاردەکە پێشی وایە، لە یەەکەم یاریی و یەکەم شکستیانەوە بەرامبەر بە تایلەند لەشێوازی یاریکردن و باڵادەستیدا زۆر باشتربوون لە پێشوو، دەشیانەوێت بەرامبەر ژاپۆن بە هەمان ریتم و گوڕوتینەوە بەردەوامبن.

ئەوەی بۆ شنێشل لەم یارییەدا کەمێک کێشەی دروستکردووە، یاری نەکردنی مەنتەزیر محەمەدی کاپتنی پێکهاتەکەیە، کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر ڤێتنام کارتی زەردی وەرگرت و بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانەوە ناتوانێت لەم یارییەدا بەشداری بکات.