گواردیۆلا: ساڵی داهاتوو دەجەنگین بۆ چامپیۆنزلیگ

یانەی مانچێستەرسیتی، ئەمشەو لە یاریگەی ئیتیحاد و لەگەڕی 36ی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یانەی ۆلڤرهامبتۆن دەبێتەوە، یاریزانانی سیتیزن سەرەڕای ئەوەی یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە لە ئارسیناڵی پێشەنگ، بەڵام ئامانجیان بەردەوامبوونە لە بردنەوەکان و دەیانەوێت پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک لەخولەکەدا بەدەستبهێنن.

تیمەکەی پێپ گواردیۆلا، لەدوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، لە سێ یاریی رابردووی پرێمەرلیگ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی تەنیا گۆڵێکیان لێتۆماربکرێت، بەڵام یارییەکەی ئەمشەو بابەتێکی جیاوازە بۆ مان سیتی و ئامانجیان تۆڵەکردنەوەی شکستی قۆناغی یەکەمە بەرامبەر ۆلڤز، کە یەکێکە لەو سێ یانەیەی لەم وەرزەدا شکستیان بە سیتی هێناوە.

من پێشتر گووتومە، حەز دەکەین بگەینە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، باشترە وەرزی داهاتوو بجەنگین بۆی، بەتایبەت کە سێردەکەم ئەم وەرزە و وەرزی رابردوو چیمان کردووە، ئەوە ئاسایی نییە کە ئاوا زوو دەرکراین، من هێشتا بەوەش سوپرایزم کە شەڕی پرێمەرلیگ دەکەین، چونکە ئاسایی نییە بۆ تیمێکی وەک ئێمە، کە سالانێکە هەموو شتێکمان کردووە، من دەمەوێت مان سیتی بببینم لەگەڵ من و بەبێ منیش بیبەنەوە.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی.

یانەکەی شاری مانچێستەر، دەزانێت لەدەستدانی هەر خاڵێکی دیکە لەکێبڕکێی ناسناوەکە دووری دەخاتەوە، بەڵام ریکۆردێکی زێڕین چاوەڕێی مان سیتی دەکات، کە 42 یارییە لە یاریگەی خۆیدا هیچ یانەیەک نەیتوانیوە شکست بە سیتیزن بهێنێت، ئەو ریکۆردەی یانەکە لەنێوان ساڵانی 1919 بۆ 1921 تۆمارکراوە، بەڵام ئەگەر بەرامبەر ۆڵڤز دووچاری شکستنەبن ریکۆردێکی نوێ لەمێژووی یانەکەدا تۆماردەکەن.

هەر ئەوەش نییە، تیپەکەی گواردیۆلا لە 31 یاریی رابردووی ناو یاریگەی خۆیان و دەرەوەی یاریگەی خۆشیان لەسەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان تامی شکستیان نەکردووە، لەبەرئەوە بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە رووبەڕووی رکابەرەکەیان دەبنەوە، کە لەدوایین هەشت یاریی نێوانیان لە یاریگەی ئیتیحاد حەوت جار دووچاری شکستبوون و سیتیزن 19 گۆڵی لێتۆمارکردوون.

پێپ گواردیۆلا، لە یاریی مانچیستەر سیتی بەرامبەر ریال مەدرید، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: AP