یەکێتیی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سزا نوێکانی ئەمریکا بۆسەر گازی شلی رووسیا و ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستی درێژخایەنیان هەیە نیگەرانن لەوەی سزاکان ئەوانیش بگرێتەوە.
کۆتا پاکێچی سزا کە بەسەر رووسیادا سەپێنراوە، راگرتنی هەناردەکردنی ئەلەمنیۆم و مسە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و چاوەڕواندەکرێت سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنرێت و رێگە نەدرێت گازی شل هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی بلومبێرگ لە زستانی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا توانیویەتی کۆگاکان بەرێژەی 99% پڕ بکاتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2023، سزا نوێیەکە کاریگەریی لەسەردوو ملیار یۆرۆ یان نزیکەی 28%ی قازانجی رووسیا لە گازی سروشتی شلکراو (LNG) دادەنێت.
ئەگەر سزاکان پەسەند بکرێت ئەوا رێگە لەفرۆشتنی گازی شلکراو دەگیرێت بە وڵاتانی ئەوروپا و وەستاندنی کاری سێ پرۆژەی گرنگی گازی رووسیا دەگرێتەوە، گۆڕینی ئاڕاستەی هەناردەکردنی گاز لە رووسیاوە بۆ وڵاتانی ئاسیا بەهۆی نەبوونی رێگەی گونجاو زیانی 27 ملیار دۆلار بە رووسیا دەگەیەنێت.