سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى رۆژى 8ـی ئایار، کۆمەڵێک پێشنیاز و راسپاردەى تایبەت بە پابەندییەکانى هەرێمی کوردستان لەبارەى بەبانکیکردنى مووچە و داهاتە نانەوتییەکان پەسەندکردوە.
ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانی کوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پێشنیازى ئەوان کۆمەڵێک راسپاردەى بۆ پابەندبوون بە ئەرک و شایستەکانى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاساى بودجە پەسەندکردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەى بەغداد بەخێرایی مووچەى مانگى نیسانى مووچەخۆران رەوانە بکات.
گوتوشیەتی، لیژنەیەکى وەزارى بۆ بەهەمیشەییکردنى فەرمانبەرانى گرێبەست پێکهێندراوە و لەماوەى 15 رۆژ لیژنەکە راپۆرتى خۆی بۆ ئەنجوومەنى وەزیران بەرزدەکەنەوە.
ئەمڕۆ کە نۆى ئایارە، تاوەکو ئێستا حکومەتى فیدراڵ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى نیسان رەوانە نەکردووە.