پۆتن: هێزە ئەتۆمییەکانمان لە ئامادەباشیی بەردەوامدان

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادات بکرێتەسەری و جەختیلەوەشکردەوە، هێزە ئەتۆمییەکانیان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

پوتن لە رۆژی "سەرکەوتن"ی رووسیا، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دروستنەبوونی رووبەڕووبوونەوەی جیهان، بەڵام لەهەمانکاتیشدا رێگە بە کەس نادەین هەڕەشەمان لێبکات.

باسیلەوەشکرد، "بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕین، بەڵام داهاتووی رووسیا لە ئەستۆی ئێمەدایە".

زیاتر لە دوو ساڵە رووسیا جەنگێکی فراوانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و بەریتانیا وڵاتانی ئەوروپا، بەچەک و پێدوایستی سەربازیی یارمەتی کێیڤ دەدەن لە دژی مۆسکۆ، بەوهۆیەشەوە ململانێکانی نێوان رووسیا، ئەمریکا و ئەوروپا گەیشتووەتە لوتکە.