سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی گوت، چەند رۆژێکە محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی دوورخراوهتهوه و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک لە شوێنەکەی دەستبەکاربووە.
کەناڵ8 لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی قسەی کرد و گوتیان، "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەوامی کۆڤان تەحسین بووە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، هەفتەی رابردوو مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە پۆستەکەی نەماوە و محەمەد گەردی لەشوێنی مەولود سابیر کراوەتەوە بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان.
مەولود سابیریش وەک راوێژکاری سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەستبەکاربووە.