ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق وەرزی یاسادانانى بۆماوەى 30 رۆژ درێژکردەوە

دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فۆتۆ: ماڵپەری فەرمیی پەرلەمانی عێراق

کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، وەرزى یاسادانانى بۆ ماوەى 30 رۆژ درێژکردەوە.

کاروان یاروەیس، راشیگەیاند، درێژکردنەوەى وەرزی یاسادانان بۆ یەکلاکردنەوەى دۆسییەکانى بوودجە، هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و کۆمیسیۆن دەبێت.

گوتیشى "زۆرینەى فراکسیۆنە کوردییەکان جگە لە پارتى دیموکراتى کوردستان، واژۆیان بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆکردەوە".

کاروان یاروەیس ئاماژەى بەوەشکرد، ماوەى 30 رۆژ درێژکردنەوەى تەمەنى ئەنجوومەنى نوێنەران، لە بەروارى 9ـی ئایار دەستپێدەکات، تاوەکو 9ـی حوزەیران بەردەوامدەبێت و بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، یەکجار دەتوانرێت تەمەنى پەرلەمان درێژبکرێتەوە".