گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ەوه بەهۆى سه‌رپێچیكردن لە مه‌رجه‌كانی نیشته‌جێبوون زیاتر لە 12 هه‌زار هاوڵاتى بیانى لە عێراقەوە به‌گوێرەى ره‌گه‌زنامه‌كانیان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان دیپۆرتكراونه‌ته‌وه".
عه‌مید میقداد میری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەى بەوە کرد "كۆی گشتی ئه‌و سه‌رپێچیكاره بیانیانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ەوه ده‌ستگیركراون، تاوەکو ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته 12 هه‌زار و 250 تۆمه‌تبار".
گوتیشى "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون رێوشوێنی یاسایی‌یان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وڵاته‌كانی خۆیان به‌گوێرەى ره‌گه‌زنامه‌كانیان دیپۆرتكراونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، دەستگیرکراوەکان رە‌گه‌زنامه‌كانیان جیاوازبوون، به‌شێكیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شێكیان ئاسیا و به‌شێكیشیان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقا بوون.