کەشناسیى عێراق: شەپۆلێکى خۆڵبارین چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراق

کەشناسى عێراق پێشبینی دەکات، سبەی شەممە شەپۆلێکى خۆڵبارین چەند ناوچەیەک بگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەكی دیكە باران ببارێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیى عێراق، رۆژى شەممە بەگشتى کەش هەور و هەتاو دەبێت، لەناوچەکانى رۆژئاواى عێراق با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ، ئەمەش وادەکات شەپۆلێکى خۆڵبارین چەند ناوچەیەکى عێراق بگرێتەوە، پلەکانى گەرماش بەرزتر دەبنەوە.

کەشناسى عێراق پێشبینیکردووە، یەکشەممە ئاسمان هەور بێت، لەناوچەکانى ناوەڕاستى وڵات ئەگەرى بارنبارین هەیە و بەراورد بە رۆژى پێشتر، پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئەمساڵ بەهۆى ئەوەى رێژەیەکى باشى باران لە ناوچە بیابانییەکانى عێراق و وڵاتانى کەنداو باریوە، بووەتە هۆى ئەوەى کەمترین شەپۆلى خۆڵبارین دروست ببێت.