کەمێک لەمەوبەر دوو دەنگی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران و سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: پێدەچێت دەنگەکان تەقاندنەوەی پاشماوەی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی هاوپەیمانان بێت لەو ناوچەیە.
ئاسۆ وەرتی، پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیستراوە و دوای 15 خولەک دەنگی دووەم بیستراوە.
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەریر بە کەناڵ8ـی گوت، چەند رۆژێکە دەنگی تەقینەوە لەو ناوچەیە دەبیسترێت و هێزەکانی هاوپەیمانان کە بنکەیان لە فڕۆکەخانەی هەریر هەیە کەلوپەلی سەربازی خۆیان بەرەو هەولێر دەگوازنەوە.
گوتیشی، پێدەچێت، ئەو دەنگانە تەقاندنەوەی پاشماوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانە بێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکە کاریان پێی نەماوە و دەیان تەقێننەوە و جەختی کردەوە کە دەنگەکان هێرشی درۆنی و بۆردوومان نەبوون.