داواکارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە ریکلام بۆ ماددەی جوانکاری و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە ریکلام بۆ گیادەرمانی، ماددەی جوانکاریی رووخسار و پێست و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن و دایانبخات".

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، "ئەو پەیجانە دوورن لە پرەنسیپی دەرمانسازی و پزیشکی و زیان لە لایەنی تەندروستیی مرۆڤ دەدەن و هەندێک کەس بەناوی پزیشک و دەرمانسازەوە بازرگانی دەکەن".