سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان سەردانی بەغداد دەکات.

دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ـی ئایاری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداد ده‌كات و لەگەڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

گوتیشی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و پرسه‌ هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێده‌كه‌ن.

ئەوە لە کاتێکدایە کۆتایی مانگی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆککۆمار و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا.