ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە کەرکووک؛ دوو کچ گیانیان لەدەست دا
کیژان مەحمود 20/10/2025
ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى پشتێنەى کەرکووک کەرکووک ڕوویدا و بەو هۆیەوە دوو کچ گیانیان لە دەست دا، کە هەردووکیان خوێندکارن.
تەمەنیان 23 و 17 ساڵە
پزیشکی دادی کەرکووک بڵاویکردەوە، ئەو دوو کچەی گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان 23 ساڵ و 17 ساڵە.
خۆی کێشاوە بە تەنکەرێکدا
ڕووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەی بابەگوڕگوڕ بووە و ئۆتۆمبێلی دوو کچەکە خۆی کێشاوە بە تانکەرێکدا کە بلوار و درەختەکانی شەقامەکەی ئاوداوە.
خوێندکارن و دانیشتووی گەڕەکی شۆراون
پزیشکی دادی کەرکو کیش دەڵێت، ئەو دوو کچە هەردووکیان خوێندکارن و دانیشتووی گەڕەکى شۆراون.
کیژان مەحمود
20/10/2025