لە کەرکووک ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ بارهەڵگردا ڕوویدا؛ گەنجێکی تاقانە گیانی لەدەستدا

گۆشەیەک لە ڕووداوەکەی هاتووچۆ لە کەرکووک
گۆشەیەک لە ڕووداوەکەی هاتووچۆ لە کەرکووک

لە پێکدادانی سێ بارهەڵگردا لە بازگەی دارەمان لە سنووری کەرکووک گەنجێکی 22 ساڵ کە تاقانەی پێنج خوشکە گیانی لەدەستدا.

چۆنیەتیی ڕووداوەکە

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەوشێوەیە بوو شەوی ڕابردوو ژمارەیەک بارهەڵگر لە نۆرەی سۆنەردا لە بازگەکە وەستاون ، بەڵام شۆفێرێک لەلایەن پۆلیسەوە پێی وتراوە بسوڕێت و بچێتەوە نۆرە، ئەویش بارهەڵگرەکەی دەسوڕێنێتەوە و  لەوکاتەدا بارهەڵگرێکی دیکە بە خێرایی هاتووە و خۆی کۆنترۆڵنەکردووە و ڕووداوەکە ڕوویداوە.

تاقانەی 5 خوشک گیانی لەدەستداوە

بە گوێرەی پەیامنێری کەناڵ8 لە کەرکووک، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 22 ساڵە هەروەها تاقانەی پێنج خوشکە و شۆفێرەکەی دیکەش بریندارە.

نیگەرانی لە کارەکانی سۆناری بارهەڵگر

هاوڕێی ئەو شۆفێرە گەنجەی گیانی لەدەستداوە بۆ کەناڵ8 نیگەرانی خۆی لە هێواشی کارەکانی سۆناری بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان دەربڕی.

ڕووداوەکەی 10 ڕۆژی رابردووی کەرکووک

بەگوێرەی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو لە کەرکووک تاوەکو ئێستا هەشت کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.