
مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕایگەیاند، پێویستە هەماهەنگى لەنێوان دەزگا و لایەنە ئەمنی و سەربازییەکانى نێوان حکومەتى فیدڕاڵى و هەرێمى کوردستان هەبێت بەبەردەوامى.
بارەگاى بارزانى، لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـى حوزەیرانى 2026، مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پیرمام، لەگەڵ شاندێکى باڵاى سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتى فەریقى یەکەمى ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالارى عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر بارودۆخى سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جەخت لەوەش کرایەوە، هەماهەنگى تەواو هەبێت لە نێوان دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانى حکومەتى فیدڕاڵ و حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەوەش لە پێناو زیاتر پاراستنى ئاسایش و سەقامگیریی و بوژانەوە لە سەرانسەرى عێراق.
