ئاگرێک لە ئەودیوی ئێران کەوتووەتەوە و سنووری بڕیوە و گەیشتووەتە گوندەکانی هەڵەبجە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانیی هەڵەبجە لەسەر سنووری نێوان هەڵەبجە و ئێران
ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانیی هەڵەبجە لەسەر سنووری نێوان هەڵەبجە و ئێران

لەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگر لە ئەودیوی سنووری ئێرانەوە کەوتووەتەوە و تەشەنەی سەندووە، سنووری بڕیوە و هاتووەتە ناوچەیەکی شاخاوی لە گوندەکانی گریانە و دەرەتوێ سەربە سنووری هەڵەبجە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

ناوچەیەکی شاخاوی سەختی گرتووەتەوە

زانیار عومەر گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، ئەو ئاگرە لەئەودیوی ئێرانەوە تەشەنەی سەندووە و سنووری بڕیوە و لە چواری بەیانیەوە، تەشەنەی سەندووە و ناوچەیەکی شاخاوی لە سنووری گوندەکانی گریانە و دەرەتوێ کە ناوچەیەکی شاخاویی سەختە، گرتووەتەوە.

هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە بەڵام زیاتر لە 10دۆنم پووش و پاوان سوتاوە.

بەرگریی شارستانی و تیمە خۆبەخشەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین

تیمەکانمانی بەرگریی شارستانی و  تیمە خۆبەخشەکان و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ نەکراوە .

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا