
(یوو ئێف سی) بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاریی داهاتووی چارڵز ئۆلیڤێرا دەبێتە یەکێک لە ڕووداوە سەرەکییەکانی زنجیرە شەڕەکانی یو ئێف سی335، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم ساڵدا لە هۆڵی تی مۆبایل ئارێنا لە شاری لاس ڤێگاس بەڕێوەبچێت.
ئەم زنجیرەیە لە پێنج ئیڤێنتی جیاواز پێکدێت، چارڵز ئۆلیڤێرا کە خاوەنی پشتێنەکەیە، رووبەڕووی دیێگۆ لۆپێز دەبێتەوە کە بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە کێشی سووکدا دەردەکەوێت و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ناوبانگە مەزنە دەدات.
جگە لەمەش، ڕێکخراوەکە چەندین یاری و بەریەککەوتنی گەورەی تری بۆ هەمان ئێوارە و کاتژمێرەکان خستووەتە ڕوو، لەوانە یارییەکی بەهێز لە کێشی قورسدا لە نێوان سێرگی پاولۆڤیچ و ئەلێکس پێرێرا کە وەک یارییەکی هاوبەشی سەرەکی ئەنجام دەدرێت و پێشبینییەکی زۆری لەسەرە.
چارلز ئۆلیڤێرای برازیلی ناسراو بە دو برۆنکس ، کە ئێستا 37 ساڵە و هەر بەردەوامە لە ڕکابەری، بە یەکێک لە گەورەترین و خۆسەویسترین شەڕکەرەکانی یو ئێف سی دادەنرێت، چارلز 37 بردنەوەی هەیەو 11 شکستی تۆمارکردووە، 10 بردنەوەی بە شێوازی نۆکئاوت بوو، 22 بردنەوەی بە تەسلیمکردن بردووەتەوە و 5 یارییشی بە بڕیاری نابوژیوان بردووەتەوە.، بەرامبەرەکەی کە دیێگۆ لۆپیزە، تەمەنه 31 سالە و خاوەن 28 بردنەوە و 8 شکستە.
ئەم شەڕە گەورەیە لە 12ـی دیسەمبەری ئەمساڵ لە لای ڤێگاس نیڤادا، بەرێوەدەچێت، هەردووکیان کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی و فەیس تو فەیسیان ئەنجامدا و خۆیان ئامادە دەکەن.