
دوو ڕاهێنەری پرێمەرلیگ لە یەک رۆژ و لە ماوەی دوو کاتژمێردا دەرکران، یەکەمیان مایکڵ کاریکی راهێنەری مانچێستەر یونایتد بوو، دووەمیان پیێر ساج، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس بوو، هەردوو یانەکەش لە پرێمەرلیگن و بەدەست ئەنجامە خراپەکانیان دەناڵێنن، هەردووکیشیان لە ناوچەی دابەزینن.
مانچێستەر یونایتد ڕاستەوخۆ دوای دەرکرانی کاریک، رایگەیاند کە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ڕاهێنەری نوێیە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆستی ڕاهێنەرایەتی کریستاڵ پاڵاس بە یەکجاری یەکلایی نەبووەتەوە.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە تۆماس فرانک نزیکترین و بەهێزترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی کریستاڵ پاڵاس.
کریساڵ پاڵاس دوای 16 یاریی نەیتوانی بەرگەی ئەنجامە خراپەکان بگرێت بۆیە راستەوخۆ پیێر ساجی دەرکرد کە تەنیا 4 مانگە راهێنەر بوو، ئێستا یانەکە لە پلەی 20ـی ریزبەندیی پرێمەرلیگە، واتە کۆتا خالی ناوچەی دابەزین، تەنیا 7 خالیان کۆکردووتەوە
هەرچەندە، ئێستا کاتی یارییە نێودەولەتییەکانە، لەبەر ئەوە کاتی ئەوە هەیە هەردوو یانەکە ریزەکانیان یەکبخەنەوە و پێش دەستپێکی یارییەکانی خول لەگەڵ راهێنەری نوێ لە پلەکانی دابەزین رزگاریان بێت و بۆ مێرکاتۆی زستانەش گرێبەستەکانیان ئەنجامبدەن.
