ئاگرێکى گەورە لە گوندى سەفرە لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی ئاگرەکەی گوندی سەفرەی شارباژێڕ
دیمەنی ئاگرەکەی گوندی سەفرەی شارباژێڕ

لە گوندى سەفرەی شارباژێڕ ئاگر کەوتووەتەوە و، بەهۆیەوە دەیان دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان.

خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن

چەند هاوڵاتییەکى گوندەکە دیمەنى ئاگرەکەیان بۆ کەناڵ8 ناردووە و دەڵێن، " دوای ئەوەی دانیشتووانى ناوچەکە نزیکبوونەوە لە کۆنترۆڵى ئاگرەکە، دواتر تەشەنەى سەندووە و ناوچەیەکى بەرفراوانى گرتووەتەوە، ئێستاش خەڵکى ناوچەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵى کۆنترۆڵکردنى دەدەن.

سنوری جوگرافی گوندی سەفرەی شارباژێڕ

گوندى سەفرە سەر بە شارۆچکەى ماوەتە لە ناوچەى شارباژێڕى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و گوندەکە بەجوانى سرووشتەکەى ناسراوە.

ساڵانە بەهۆی ئاگرەوە هەزاران دۆنم پووش و پاوان و دارستان  لە هەرێمی کوردستان دەسوتێن

ساڵانە لە هەرێمى کوردستان هەزاران دۆنم پووش و پاوان و دارستان بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر دەسوتێن و بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرىی شارستانى، هۆکارى سەرەکى ئاگرکەوتنەوەکان گەشتیارانن.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا