ئالان حەمەسەعید: لەساڵی نوێی خوێندن زیاتر لە 20 خویندنگەى نوێ دەوامى تیادا دەکرێت

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئالان حەمەسەعید، ‎وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئالان حەمەسەعید، ‎وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پوختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی پەروەردە پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی ڕاگەیاند.
  • ئالان حەمەسەعید: 995 مامۆستای لادراو دانراونەتەوە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵانە پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکەن و ئەمساڵیش لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، کتێبە نوێیەکان بەسەر قوتابيیاندا دابەش دەکرێن.


گۆڕانکارى لە خوێندنى پیشەیی

  • ئالان حەمە سەعید: بڕیاردراوە پڕۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی پەرە پێبدرێت.
  • زیاتر لە30  پسپۆڕیی جیاواز لە پەیمانگە و قوتابخانە پیشەیییەکاندا لەخۆدەگرێت، بەجۆرێک گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و دابینکردنی کادیری ئەکادیمی و پسپۆڕ بۆ پڕکردنەوەی کەمیی لە هەندێک بواردا.
  • وەزیری پەروەردە: بۆ ساڵی نوێى خوێندنی 2026-2027، لە مانگی ئەیلوولدا ئەنجوومەنی پەروەردەی هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی خشتەی کاتی فەرمی، لەوانەش؛ وادەی دەستپێکردنی وانەکان، پشووی فەرمی و خشتەی تاقیکردنەوەکان.
  • لەم کابینەیەدا274  باڵەخانەی نوێ چووەتە بواری خزمەتەوە و 31 قوتابخانەی دیکە کاریان تێدا دەکرێت و ئامادەسازیی دەکەن لە ساڵی نوێی خوێندن زیاتر لە 20 خویندنگەیان دەوامى تێدا بکرێت.

جلوبەرگ و یەکپۆشى قوتابیان و خوێندکاران

بەگوێرەى وتەکانى وەزیرى پەروەردە، ئەو جلەی کە دانراوە، پابەندکراوە بۆ خوێندنگە حکومییەکانە کە ژمارەی نزیکەی حەوت هەزار ناوەندی خوێندنە، هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو ئامادەییەکان، دەشڵێت، خوێندنگە تایبەتەکان دەتوانن جلی خۆیان دیزاین بکەن.

گواستنەوە و لەجێگەدانانى مامۆستایان

لە پڕۆسەی لە جێگەدانانی مامۆستایان995  مامۆستای لادراو دانراونەتەوە و هەرکات گرێبەستێک شوێنەکەی چۆڵبوو، ئەوکات لە پێشینە دەدرێتە مامۆستایانی لادراو.

زانیارى زیاتر بۆتۆ:

https://channel8.com/kurdish/news/42714

https://channel8.com/kurdish/news/98755

https://channel8.com/kurdish/news/60223

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا