وەزارەتى ناوخۆ ڕسوماتى ڕەشکردنى جامى ئۆتۆمبێلى زیادکرد

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش
ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش

پوختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بەڕێنماییەکی فەرمی و بەواژۆی وەزیر بڕیاریدا لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارەی ساڵانە ڕێگە بە جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێلەکان بدات.
  • ڕێنماییە نوێیەکە ڕێژەی ڕەشکردنی جامەکانی لە 1% تاوەکو 100% دیاریکردووە و سەرپێچیکارانیش بە بڕی 500 هەزار دینار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ 3 ڕۆژ سزادەدرێن.
  • بڕیارە نوێیەکە ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی وەک تاکسی و پاسەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە بەمەرجێک مامەڵە بکەن و ڕسووماتی ساڵانەکە بدەن.

بەگوێرەی زانیاریی گەیشتوو بە کەناڵ8 ، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی نوێی واژۆکردووە کە تێیدا بڕیاردراوە لە بەرامبەر پارەی ساڵانەدا ڕێگە بە هاونیشتمانیان بدرێت جامەکانیان لەنێوان 1% تاوەکو 100% ڕەش بکەن.


مەرج و سزاکانی ڕێنماییە نوێیەکە

  • سەرپێچیکاران و ئەوانەی بێ مۆڵەت جامەکانیان ڕەش دەکەن بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێن.
  • هێزە ئەمنییەکان و هاتوچۆ بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکاردا دەگرن.
  • سزای جامڕەشکردنی بێ مۆڵەت دەخرێتە ناو ئامێری پۆلیسی هاتوچۆ کە ناسراوە بە پی دی ئەی.
  • شۆفێری سەرپێچیکار ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نامەیەکی ئەلیکترۆنییەوە لە جۆری سزاکەی ئاگادار دەکرێتەوە.

گۆڕانکارییەکان و جۆرەکانی ئۆتۆمبێل

ڕێنماییە نوێیەکە ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی وەک تاکسی و پاسەکانیش دەگرێتەوە و ڕێگەیان پێدەدات جامەکانیان ڕەش بکەن. هاوکات بڕیارەکە شۆفێرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش دەگرێتەوە کە دەتوانن لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی فەرمی بۆ جامڕەشکردن بکەن و بە مەرجی پێدانی ڕسووماتی دیاریکراو لۆگۆی فەرمییان پێدەدرێت.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

لە ساڵانی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی مەترسی ئەمنی و ئەگەری شاردنەوەی تاوانەکان لە ناو ئۆتۆمبێلدا، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی بە هاونیشتمانیانی ئاسایی نەدەدا جامەکانیان ڕەش بکەن و تەنیا شاندە فەرمییەکان ئەو مافەیان هەبوو، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ کە بە واژۆی وەزیر دەرچووە، ئێستا سیستەمەکە گۆڕاوە و پرۆسەکە لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارەی ساڵانەدا بۆ هەمووان ڕێگەپێدراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/122788

https://channel8.com/kurdish/news/218553

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا