
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، حسێن عەلاوی، شارەزای کاروباری سیاسی و ستراتیجی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاندووە، ئەو دوو لیوایەی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستکرابوون کارا کراون و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چاودێرییان دەکات.
حسێن عەلاوی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە بە هەماهەنگیی تەواو توانیویانە سنوورەکانی نێوان عێراق و تورکیا کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو پێشکەوتنە گەورەیە دێت کە لە دۆخی سەقامگیریی ئەمنیدا هەیە، کە بووەتە هۆی تەواوکاریی ئەمنیی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا.
پرسی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەولێر و بەغداد. بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکهێنان و کاراکردنی دوو لیوای هاوبەش درا تاوەکو ڕێگریی لە جموجۆڵی گروپە تیرۆریستییەکان بکەن. فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە ئەمنییانە دەکات و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی زیاتری سەقامگیری لە سنوورەکان بەردەوامن.
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: شنگال دۆسیەیەکی عێراقییە و لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بەڕێوەدەبرێت
نەشئەت شاهوێز: لە هەوڵداین بۆ زیادکردنی لیوا هاوبەشەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان
پاشەکشەی کورد لە سوپای عێراق: لە هاوبەشی سەرەکییەوە بۆ ڕۆڵێکی لاوەکی