
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، هێزێکی هاوبەشی عێراق، لە هەڵمەتێکدا لە سێ ناوچەی جیاوازی شاری سەماوە، سێ فەرمانبەریان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو فەرمانبەرانەی دەستگیرکراون، لە فەرمانگەیەکی خزمەتگوزارییدا کار دەکەن و بە تۆمەتی تێوەگلان لە کەیسێکی گەورەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
ئەو فەرمانبەرانە بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە.
پێشتریش لە شارى سەماوە چەندین فەرمانبەر و بەرپرسی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵی، بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، سەرپێچی کارگێڕی و ساختەکردنی مامەڵەکان دەستگیرکراون.
عەلی زەیدی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەشەسەندن بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرێکى گشتیی وەزارەتى کارەبا بە تۆمەتى گەندەڵى سزادرا
دەستپاکی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپێندرا
ڕێکارە یاساییەکان دژی ئەو بەرپرسانەی سامانیان ئاشکرا ناکەن دەستیپێکرد