
نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، هۆشداریی دەدات لە گۆڕینى دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک بۆ پێکدادانى نێوان دەوڵەت و گرووپەکان، دووپاتیشیدەکاتەوە، هەر پێکدادانێک تەنیا لە سنوورى ململانێى شیعى- شیعى نامێنێتەوە.
مالیکى لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران و شارەزایانى کاروبارى سیاسى، جەختیکردەوە لە پێویستى چارەسەرکردنى دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک، دوور لە هەر ئاڵۆزى و ڕووبەڕووبوونەوەیەک، هۆشداریشى دا، گۆڕینى دۆسیەکە بۆ پێکدادانى نێوان حکومەت و گرووپەکان، زۆر مەترسیدار دەبێت.
گوتیشى "هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکى ناوخۆیی تەواوى عێراق تیایدا زەرەرمەند دەبێت، لێکەوتەکانى دەوڵەت و کۆمەڵگە و تەواوى پێکهاتەکان دەگرێتەوە و تەنیا لە سنوورى ململانێى شیعى- شیعى نامێنێتەوە".
مالیکى، گەڵاڵەکردنى دیدێکى نیشتمانى و هەرێمى ڕوون، کە ڕێگریی بکات لەوەى عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هەرێمی و نێودەوڵەتی بەپێویستزانیوە، داواشیکرد، دیالۆگ و بەرژەوەندییە باڵاکان زاڵبکرێن.
سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ شرۆڤەکاران و شارەزایانى کاروبارى سیاسى، داوایکرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنى کابینەى حکومەت و کۆتاییهێنان بە دۆسیەى وەزارەتە بەتاڵەکان، ئاماژەى بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانیش هەمان خواستى بۆ یەکلاکردنەوەى دۆسیەکە هەیە.
بەگوتەى مالیکى، بوونى تێبینى لەسەر ڕۆڵى حکومەت واتاى ڕازیبوون نییە بە گۆڕین یاخود خستنى حکومەت، بەڵکو دەبێت گرفتەکان چارەسەر بکرێن و ڕێڕەوى کارەکانى ڕاستبکرێنەوە.
مالیکی و ئەمریکا پرسی سنووردارکردنی چەک تاوتوێ دەکەن
حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی
