کەشناسیى عێراق لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت
ئارام قەرەداغی 45 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەى کەشناسیی عێراق: ڕۆژى یەکشەممە لە چەند ناوچەیەکى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکە باران دەبارێت.
- کەشناسیى هەرێمى کوردستان: ئەمڕۆ پلەکانى گەرما نزمتردەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
- کەشناسیى هەرێمى کوردستان: سبەى شەممە پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە.
دەستەى کەشناسیى عێراق بڵاویکردەوە، سبەى شەممە پلەکانى گەرما بەمجۆرە دەبێت، لە سلێمانى بەرزترین پلەى گەرما 39پلە و لە دهۆک بۆ 40 پلە دەبێت، بەڵام لە بەشێک لە پارێزگاکانى میسان و زیقار بەرزترین پلەى گەرما 50 و 51 پلە دەبن.
پێشبینییەکان بۆ دابەزین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما
- لە ڕۆژى یەکشەممە لە چەند ناوچەیەک بارانبارین دەبێت و ڕۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
- کەشناسیى هەرێمى کوردستان: سبەى دوو بۆ سێ پلە، پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە.
- بەڵام بەرزبوونەوەکە ئاسایی دەبێت و ناگاتەوە تۆمارکراوەکانى پێشتر.
بەگوێرەى پێشبینى شارەزایانی کەشناسی، هەفتەى داهاتوو پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردێت، ئەویش بەهۆى کاریگەرى بارستە هەوایەکى فێنکى ئەورووپى و بارستە هەوایەکى گەرمى سعودى، ئەمەش ناسەقامگیرى دروست دەکات و لە هەندێک شوێن تاوەبارانى کورت و پچڕ پچڕ دەبارێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە
پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ئارام قەرەداغی
45 خولەک پێش ئێستا