ئەمریکا لەبودجەی 2027دا 249 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و پێشمەرگە و گرووپەکانی سووریا تەرخاندەکات

کەناڵ8 53 خولەک پێش ئێستا
زڕێپۆشێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکە سەربازییەکاندا
زڕێپۆشێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکە سەربازییەکاندا

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027 داوای 303 ملیۆن دۆلاری بۆ چالاکییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" کردووە.
  • بڕی 119 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و 130 ملیۆن دۆلاریش بۆ گرووپ و کەسەکانی سووریا تەرخانکراوە.
  • دۆناڵد ترەمپ داوای لە کۆنگرێس کردووە بودجەی گشتیی پێشنیازکراوی وەزارەتی جەنگ بە بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار پەسەند بکات.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە بودجەی ساڵی 2027دا داوای 303 ملیۆن دۆلاری بۆ چالاکییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" کردووە، بە مەبەستی ڕاهێنان و پڕچەککردنی هێزە هاوبەشەکان لە جەنگی دژی داعش لە ناوچەکەدا، کە هێزەکانی عێراق، پێشمەرگە، گرووپەکانی سووریا، سوپای لوبنان و هێزە چەکدارەکانی ئوردن دەگرێتەوە.


دابەشکاریی بودجەی سێنتکۆم بۆ هێزە هاوبەشەکان

تەرخانکردنی 130 ملیۆن دۆلار بۆ گرووپ و تاکەکانی سووریا بەبێ ئاماژەدان بە ناوەکانیان.

تەرخانکردنی 119 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزە کوردییەکان.

تەرخانکردنی 36 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی سوپای لوبنان.

تەرخانکردنی 18 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکانی ئوردن.

بەراوردی بودجە و داواکارییەکەی ترەمپ بۆ کۆنگرێس

تەرخانکردنی 119 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە بودجەی ساڵی 2026 بۆ ئەو مەبەستە 213 ملیۆن دۆلار بووە. هاوکات بەگشتی بودجەی پێشنیازکراوی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کە ترەمپ داوای لە کۆنگرێس کردووە پەسەندی بکات بڕەکەی 1.5 تریلیۆن دۆلارە بۆ ساڵی 2027، بەجۆرێک بڕیارە نیوەی ئەو بڕە کە 750 ملیار دۆلارە بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازی تەرخان بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کۆنگرێسی ئەمريکا داوا دەکات هاوکارييەکانی پێشمەرگە لە بودجەی 2027ی ئەمريکادا بەردەوامبێت

ئەمریکا بودجەی ڕاهێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە دەبڕێت

پنتاگۆن 130 ملیۆن دۆلار بودجەی نوێ بۆ هەسەدە و سوپای سووریای ئازاد تەرخاندەکات

ئیدارەی ترەمپ بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی بەرگریی داوای 1.5 تریلیۆن دۆلار دەکات

کەناڵ8

53 خولەک پێش ئێستا