بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

ئارا ئیبراهیم 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕێک لە دراوی تمەنی ئێرانی
بڕێک لە دراوی تمەنی ئێرانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەهای 100 دۆلار ئاستی 21 ملیۆن و 900 هەزار تمەنی بە حەواڵە و 20 ملیۆن و 200 هەزاری بە کاش تێپەڕاند.
  • بەهای 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ 750 دینار دابەزی و نیوەی مامەڵەکارانی دراوی تووشی زیان کردووە.
  • پێشبینی دەکرێت ئەگەر ئاڵۆزییە سەربازییەکان بەردەوام بن، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 دۆلار بگاتە 25 ملیۆن تمەن.
  • هۆکاری سەرەکی داڕمانی تمەن بۆ سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەگەڕێتەوە.

بەهۆی توندبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران، بەهای تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی دراودا داڕمانێکی مێژوویی تۆمارکردووە و 100 دۆلار ئاستی 21 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند، ئەمەش بازرگانان و مامەڵەکارانی دراوی ڕووبەڕووی زیانی گەورەی دارایی کردووەتەوە.


نرخی تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

  • دانا مەولود، مامەڵەکاری دراو ڕایگەیاند 100 دۆلار بە 21,900,000 تمەن بە حەواڵە و 20,200,000 تمەن بە کاش مامەڵەی پێوە دەکرێت.
  • لە ئێستادا بەهای 1 ملیار تمەنی ئێرانی بە حەواڵە تەنیا 4,600 دۆلارە و بە کاشیش دەگاتە 4,900 دۆلار.
  • بەهای 100 هەزار تمەن بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری تۆمارکردووە و گەیشتووەتە تەنیا 750 دینار.
  • مامەڵەکاران هۆشداری دەدەنە هاونیشتمانییان کە بە وریاییەوە مامەڵە بە تمەن بکەن، چونکە بازاڕەکە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

کاریگەریی جەنگ و سزاکان:

ئەم دابەزینە توندەی دراوی ئێرانی هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بۆ سەر تاران لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا. پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ئێران و وەڵامدانەوەکانی تاران لە وڵاتی ئوردن، وایکردووە متمانە بە تمەن لە بازاڕەکاندا نەمێنێت و پێشبینی دەکرێت دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پاکێجی نوێی سزاکانی ئەمریکا بەهای تمەنی ئێرانی دابەزاند

بەهای تمەن ڕیکۆردێکی نوێی دابەزینی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد

ئارا ئیبراهیم

3 کاتژمێر پێش ئێستا