لە دوای پەسەندکردنی پاکێجی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەهای دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بە خێرایی دابەزی، محەممەد سۆفی دانیشتووی تاران دەڵێت، نرخەکان بە چرکە دەگۆڕێن و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 20 ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە و باری ئابووریی دانیشتووان زۆر گران بووە.
ئیماراتی عەرەبی کە یەکێک بوو لە گەورەترین هەناردەکارانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە بەهۆی سزاکانەوە هەموو مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ تاران ڕادەگرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دوورخستنەوەی تاران لە کڕیارە سەرەکییەکانی و جێبەجێکردنی پاکێجە نوێیەکەی ئەمریکا هەژمار دەکرێت.
عەلی مەدەنی زادە، وەزیری ئابووریی ئێران ڕایگەیاند حکومەت پلانی 2 ساڵەی هەیە و پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەم پێشهاتانە کردووە، هەروەها بەرپرسانی دیکەی وڵاتەکە جەخت دەکەنەوە کە زۆرێک لە وڵاتان ناچنە ژێر باری سزاکانی ئەمریکاوە و ئەوان خۆیان بۆ دۆخەکە ئامادە کردووە.
جەنگی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران بە چڕی دەستیپێکردووە و تارانی پایتەخت بووەتە ئامانجی یەکەمی گورزە ئابوورییەکان، لە کاتێکدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات بەهۆی ئەم فشارانەوە بەرهەمی ناوخۆیی ئێران بە ڕێژەی 5% دابەزێت، دانیشتووانی وڵاتەکەش لە دۆخێکی سەختدا دەژین و بەدەست گرانبوونی خێرای نرخەکان و دابەزینی بەهای تمەنەوە دەناڵێنن.
ئەمریکا سزای بەسەر 60 کۆمپانیا و کەشتیی نەوتیدا سەپاند
ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ سزاکانی ئەمریکا دەکات
چین: ڕێگە نادەین دەستێوەردان لە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئێران بکرێت





