
چین بە توندی وەڵامی سزاکانی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوام دەبن. ئەم هەڵوێستەی پەکین دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەورەترین هەڵمەتی سزادانی دژی ئەو کەشتی و کۆمپانیایانە دەستپێکرد کە نەوتی ئێران دەگوازنەوە. چین کە کڕیاری سەرەکیی نەوتی ئێرانییە، سزا ئابوورییەکان بە بێ سوود دەبینێت و جەخت لەسەر پاراستنی پشکی خۆی لە بازاڕی وزە دەکاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا 60 کۆمپانیا و کەشتیی نەوتیی خستە لیستی سزاکانەوە بە ئامانجی پەکخستنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران. واشنتن پێشتریش پاڵاوگە و بانکە چینییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر ئاسانکاری بۆ بازرگانیی تاران بکەن، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 80%ـی نەوتی ئێران بۆ چین دەڕوات، پەکین بووەتە شادەماری سەرەکیی مانەوەی ئابووریی ئێران و بەردەوام داوای دیالۆگ دەکات لە جیاتی سەپاندنی سزا توندەکان.
ڕۆیتەرز: گرێبەستێک لە نێوان چین و ئێران واژۆکراوە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری
چین و ئێران لە مامەڵە بازرگانییەکاندا چەندین تەکنیک بەکاردەهێنن
ترەمپ: چین بەڵێنیداوە چەک بۆ ئێران دابین نەکات
چین: گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مەترسیدار و نابەرپرسانەیە





