
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە هەنگاوێکی نوێدا سزای بەسەر 60 کۆمپانیا و کەشتیی نەوتیدا سەپاند کە لە گواستنەوەی نەوتی ئێراندا بەشداربوون. ئەم سزایانە ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکانی وێڵبریدی گرتووەتەوە کە بە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێڕەوەکانی هەناردەی نەوتی سزادراوی ئێران و ڕووسیا بۆ بازاڕە جیهانییەکان دادەنرێت. واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم سزایانەوە تەواوی ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییانە پەکبخات کە خزمەت بە ئابووریی تاران دەکەن.
محەممەد حسێن شەمخانی، کوڕی سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، وەک کارەکتەری سەرەکیی پشت ئەم تۆڕە نێودەوڵەتییە ناودەبرێت. ناوبراو کە بە "مۆ تیم" ناسراوە، سەرپەرشتی "کەشتیگەلی سێبەر" دەکات بۆ فرۆشتنی نەوتی سزادراوی ئێران و ڕووسیا. ئەمریکا پێشتریش لە تەمموزی 2025 و نیسانی 2026 چەندین بەشی ئەم ئیمپراتۆریەتە کەشتیوانییەی سزادابوو، بەڵام شەمخانی لە ڕێگەی ناوی جیاواز و کۆمپانیای وەهمییەوە لە سەنگاپورە و نەیجیریا و سعودیە بەردەوام بووە لە بازرگانییە نایاساییەکانی.
سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی دابەزاند





