پێشهاتی نوێ لە دۆسییەی کچە کوژراوەکەی ئامەد ڕوویدا

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
گوڵستان دۆکو، کچێکی خەڵکی ئامەد بوو، لە پێنجی کانوونی دووەمی 2020، ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆی مونزور بوو لە دێرسیمی باکووری کوردستان، بێسەروشوێن بوو.
گوڵستان دۆکو، کچێکی خەڵکی ئامەد بوو، لە پێنجی کانوونی دووەمی 2020، ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆی مونزور بوو لە دێرسیمی باکووری کوردستان، بێسەروشوێن بوو.

پووختەی هەواڵەکە:

  • تۆمەتبارێک: کوڕی پارێزگاری پێشووی دێرسیم گوڵستانی کوشتووە
  • تۆماتبارێک: کوڕی پارێزگاری دێرسیم گوتی باوکم کوشتنەکە چارەسەر دەکات

پێشهاتی نوێ لە دۆسییەی گوڵستان دۆکو ڕوویدا و تۆمەتبارێکی دۆسییەکە دەڵێت، کوڕی پارێزگاری پێشووی دێرسیم گوڵستانی کوشتووە.


 بێسەروشوێن بوونی گۆلستان دۆکو

  • لە پێنجی کانوونی دووەمی 2020، ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆی مونزور بوو لە دێرسیمی باکووری کوردستان، بێسەروشوێن بوو.
  • لەسەر دۆسیەکەی دەیان کەس دەستگیر کران، دیارترینیان تونای سۆنەل، پارێزگاری پێشووی دێرسیم و موستەفا تورکای کوڕی بوو.
  • ئوموت ئاڵتاش لە ئەمریکا دەستگیر کراوە و قسەکان پەردە لەسەر گرنگترین بەشی ڕووداوەکە هەڵدەداتەوە، کە کوشتنی گوڵستان دۆکو و بکوژەکەیەتی.
  • سەرەڕای ئەوەی گوڵستان هاواری کردووە وازی لێبهێنن، کوڕی پارێزگار دەمانچەیەکی دەرکردووە و هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گوڵستانی کوشتووە.

گوڵستان دۆکو، کچێکی خەڵکی ئامەد بوو، لە پێنجی کانوونی دووەمی 2020، ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆی مونزور بوو لە دێرسیمی باکووری کوردستان، بێسەروشوێن بوو.


دەیان کەس لەسەر دۆسییەکەی دەستگیر کراون


پاش چەند ساڵێک لە نەگەیشتنە ئەنجام لە چەند مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆسییەکەی کرایەوە و تێیدا دەیان کەس دەستگیرکران و بەشێکیان خرانە زیندان، کە دیارترینیان تونای سۆنەل، پارێزگاری پێشووی دێرسیم و موستەفا تورکای کوڕی بوو.


تۆمەتبارێکی دەستگیر کراو لە ئەمریکا پەردەی لەسەر ڕووداوەکە لاداوە


ئوموت ئاڵتاش، کە یەکێکە لە تۆمەتبارەکانی دۆسیەکە و ئێستا لە ئەمریکایە، لەلایەن ئێف بی ئایەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بەشێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە کە 34 لاپەڕەیە، ڕەوانەی تورکیا کراوە، قسەکان پەردە لەسەر گرنگترین بەشی ڕووداوەکە هەڵدەداتەوە، کە کوشتنی گوڵستان دۆکو و بکوژەکەیەتی.

ئاڵتاش بە ئێف بی ئای گوتووە، لەگەڵ مستەفا تورکای کوڕی پارێزگاری پێشووی دێرسم، بە ئۆتۆمبێلێکی بی ئیم دەبلیو گوڵستان دۆکویان هەڵگرتووە.

چۆنێتی کوشتنی گولستان دۆکو


بە قسەی تۆمەتبارەکە گوڵستان لە دواوە سەرکەوتووە و پاش ئەوەی گوڵستان هاواری کردووە وازی لێبهێنن، کوڕی پارێزگار دەمانچەیەکی دەرکردووە و هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گوڵستانی کوشتووە.

تۆمەتبارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جەستەکەی گوڵستانیان خستووەتە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و پاش ئەوەش بکوژەکە بۆ شاردنەوەی ڕووداوەکە، پەیوەندی بە بەرپرسی پاسەوانەکانی باوکییەوە کردووە و گوتوویەتی، "باوکم چارەسەری دەکات."


نازانرێت لە کوێ تەرمەکەی شاردراوەتەوە


سەبارەت بە شوێنی شاردنەوەی تەرمەکەی گوڵستان تۆماتبارەکە دەڵێت، نازانێت لەکوێدا شاردراوەتەوە، بەڵام بکوژەکە پێی گوتووە لەو نزیکانە شاردوویانەتەوە و پێویستە ئەوەی بینیویەتی بیشارێتەوە و بە کەسی نەڵێت.

بە گوتەی تۆمەتبارەکە، کوڕەکەی پارێزگار هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، ئەگەر ڕووداوەکە ئاشکرا بکات و پێی گوتووە، "ئێمە سەر بە دەوڵەتین و کەس ناتوانێت هیچ کارێکمان لەدژ بکات."

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا 18 تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران

هاتیمئوغوڵڵاری: دۆسیەی گوڵستان دۆکو بەرهەمی قەیوومە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا