باسم خزەیر: هەناردەی نەوتی عێراق سێ ملیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاندووە
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیرى نەوت: هەوڵدەدەین سووتانى غازى شل بەتەواوى کەمبکەینەوە.
- باسم خزەیر: هەوڵدەدەین لە بەرهەمى ناوخۆ بگەینە ئاستى خۆبژێوى.
باسم خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوت سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی تێپەڕاندووە. دەشڵێت، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی ستراتیجییەوە بەسرە بە پێشخابوور دەبەسترێتەوە.
لێدوانی وەزیری نەوت لە کردنەوەی پێشانگای نوزت و غاز
- هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن بەرمیلى تێپەڕاندووە، هەروەها بەرزکردنەوەی هەناردە و پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و وەبەرهێنانی غاز لە کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتووى وەزارەت دەبێت.
- وەزیری نەوت ڕایگەیاند، دەروازەکانی هەناردەکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەی نەوت هەمەجۆر دەکەن.
- کار دەکەن بۆ گەیشتن بە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ و گەیشتن بە ئاستى خۆبژێوى لە بەرهەمە نەوتییەکاندا.
- عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی فراوان لە بواری گەڕان و پشكنین و بەرهەمهێنان و غازدا دەکاتەوە و هەوڵدەدەرێت سووتانى غازى شل بەتەواوى کەمبکرێتەوە.
لەمیانی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای نەوت و غاز و پڕۆژەکان و مۆڵەتدان لە عێراق، باسم محەممەد، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند" هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن بەرمیلى تێپەڕاندووە، هەروەها بەرزکردنەوەی هەناردە و پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و وەبەرهێنانی غاز لە کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتووى وەزارەت دەبێت.
ڕاشیگەیاند"دەروازەکانی هەناردەکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەی نەوت هەمەجۆر دەکەن".
کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی و خۆبژێوی
ئەوەشى خستەڕوو، کار دەکەن بۆ گەیشتن بە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ و گەیشتن بە ئاستى خۆبژێوى لە بەرهەمە نەوتییەکاندا بەتایبەت گەڕانەوەی کۆمپانیای جەی جی سی (JGC) بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەی (FCC)ئێف سى سى لە پاڵاوگەکانی باشوور کە ڕۆڵى دەبێت لە زیادکردنى بەرهەمە نەوتییەکان.
هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی سووتانی غازی شل
باسى ئەىوەشى کرد، عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی فراوان لە بواری گەڕان و پشكنین و بەرهەمهێنان و غازدا دەکاتەوە و کەمکردنەوەی سوتاندنی لە چوارچێوەی ستراتیجی قۆناغی داهاتوودایە و هەوڵدەدەرێت سووتانى غازى شل بەتەواوى کەمبکرێتەوە.
ئەوەشى دووپاتکردەوە، پڕۆژەی ستراتیجی هەیە بۆ بەستنەوەی بەسرە بە پێشخابوور و بەهێزکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل
لە مانگى ئابدا هەناردەى نەوتى عێراق بە ڕێژەى 70% بەرزبووەتەوە
مانگى ڕابردوو عێراق زیاتر لە 60 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە گەرووى هوورمزەوە هەناردە کردووە
هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
کۆمپانیاى نەوتى ناوەند: بەرهەمهێنانمان گەیشتەوە هەمان ئاستى پێش جەنگەکە
2 کاتژمێر پێش ئێستا