
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە. ئەم هەنگاوە دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە لیستەکان لە نێوان دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم دێت و بەمەش ڕێکارە داراییەکان بۆ ناردنی شایستەکان کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
پرۆسەی ناردنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە بە چەند قۆناغێکی کارگێڕی و داراییدا تێدەپەڕێت؛ مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغداد دەکات، پاشان دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستەکان دەکەن و دوای تەواوبوونی وردبینییەکە و نەبوونی هیچ کێشەیەک، نووسراوی فەرمی دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی فەرمانی خەرجکردنی پارەکە دەربکات.
زانیاریی کەناڵ8: سەرەتاى ئەم هەفتەیە تەمویلی مووچەى مانگى 8 ڕەوانە دەکرێت
شاندى هەرێمى کوردستان ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستەڕوو