خەڵاتەکانی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابەشکران

حەسەن فەلاح 42 خولەک پێش ئێستا
  • زیاتر لە 20 خەڵات دابەشکران
  • بە دروشمی شکۆی مرۆڤ بەڕێوەچوو
  • بەنزیکەی 250 میوان بەشدار بوون
  • حەفتەیەک بەردەوام بوو
  • بە بردەنەوەی پێنج خەڵات فیلمی (لە سێبەردا) دیارترین بەرهەمی ناوخۆیی بوو
  • بە بردنەوەی چوار خەڵات فیلمی (هەر وەک چۆن هەناسە دەدەین) دیارترین بەرهەمی نێودەوڵەتی بوو
فۆتۆ: براوەی باشترین بەڵگەفیلم - ژن، ژیان ئازادی

لیستی تەواوەتیی خەڵاتەکان، بەم جۆرەی خوارەوەیە:

باشترینەکانی ئاستی ناوخۆ:

  • باشترین فیلم: لە سێبەردا
  • باشترین دەرهێنەر و سکرینپلەی: سالم سەڵەواتی
  • باشترین خانمە ئەکتەر: کوبرا مەلەکی
  • باشترین ئەکتەر: دڵشاد حەمۆ
  • باشترین سینەماتۆگرافی: ئەمیر عەلی وەیسی و بابەک سەڵەواتی
  • باشترین موزیک: ڤارۆن جاندەمیر
  • باشترین دیزاینی دەنگ: شیرین یوسف
  • خەڵاتی لیژنەی داوەران: فیلمی کاتێک ڕەشەبای تاریک هەڵدەکات
  • باشترین بەڵگەفیلم بۆ بەڵگەفیلمەکانی: ژن، ژیان ئازادی و لە کوێی چیرۆکەکەی خۆمدام؟
  • باشترین فیلمی لاوان: دزینی تابلۆکە
  • باشترین کورتەفیلم: میکانیک
فۆتۆ: براوەکانی باشترین فیلمی لاوان - دزینی تابلۆکە

باشترینەکانی ئاستی نێودەوڵەتی:

  • باشترین دەرهێنەر: بۆ فیلمی هەر وەک چۆن هەناسە دەدەین
  • باشترین خانمە ئەکتەر: فەریبا نادری
  • باشترین ئەکتەر: شەکیب شەجەرە
  • باشترین سکرینپلەی: مێردەکە
  • باشترین سینەماتۆگرافی بۆ فیلمەکانی: پشێویی توندوتیژی و هەر وەک چۆن هەناسە دەدەین
  • خەڵاتی ئاشتی و پێکەوەژیان: بۆ فیلمی نیقاب
  • باشترین فیلم: هەر وەک چۆن هەناسە دەدەین
  • خەڵاتی لیژنەی داوەران: مێردەکە
  • باشترین موزیک: وڵاتی فریشتەکان
  • باشترین دیزاینی دەنگ: هەر وەک چۆن هەناسە دەدەین
  • باشترین بەڵگەفیلم: ئێشکگری شەو
  • باشترین کورتەفیلم: کچەکەی دایە
فۆتۆ: شەکیب شەجەرە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری نێودەوڵەتی

لە سایەی دروشمی شکۆی مرۆڤدا، باشترین دیزاینەر، کە توانیبووی دیزاینێکی سەرنجڕاکێش بۆ فێستیڤاڵەکە دروستبکات، خەڵاتەکە درا بە شێرکۆ خانزادی.


زیاتر لەبارەی مێژووی فێستیڤاڵەکە بزانە:

فۆتۆ: شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد

شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکات

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ فیلمسازان بڵاوکردەوە

حەسەن فەلاح

42 خولەک پێش ئێستا