
پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ـی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی داڕشتن و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت. ئەم هەنگاوە دوای وەرگرتنی خەمڵاندنی خەرجیی تەواوی وەزارەتەکان دێت، کە تێیدا دۆسیەی گرێبەستەکان و کرێکارانی ڕۆژانە بە فەرمی لە خشتە و دەقەکانی بودجەدا یەکلایی کراونەتەوە.
لە بەرامبەردا، عودەی عەواد سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کارمەندانی کرێی ڕۆژانە بەبێ هیچ مەرجێک لەناو بودجەی 2027 جێگیر دەکرێن؛ هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پڕۆژەیاسایە لە ڕووی شێوازی داڕشتنەوە جیاواز دەبێت و وەک تێکەڵەیەک لە بودجەی پڕۆگرامەکان و دەقە یاساییەکان ئامادە دەکرێت.
ناردنی فەرمیی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەستراوەتەوە بە گەڕانەوەی وەزیری دارایی کە یاوەریی سەرۆکوەزیران دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاوەکو دوای پەسەندکردنی لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەستبەجێ ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.
بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە بودجەی 2027 جێگیرکرا و هەرێم دەگرێتەوە
ئامانج ڕەحیم: یەکەمجارە هەرێمى کوردستان لە ئامادەکردنى ڕەشنووسى بودجە بەشدار بێت