فوئاد حسێن و عەباس عێراقچی لە نیویۆرک کۆبوونەوە
کیژان مەحمود 58 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە.
- عەباس عێراقچی دۆخی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتنی بۆ فوئاد حسێن خستەڕوو.
- هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
- لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ کران.
لە نیویۆرک پرسی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی تاران و واشنتن چووەتە سەر مێزی گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران؛ کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرتنەبەری ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق:
- جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆ و هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووەتەوە.
- ڕایگەیاندووە کە پێویستە کار بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگری لە فراوانبوونیان بکرێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
- داوای چڕکردنەوەی هەماهەنگیی هاوبەشی لەنێوان هەردوو وڵات کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:
عەباس عێراقچی بە فەرمی دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە دانوستان و پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بۆ فوئاد حسێن ڕوونکردەوە؛ هاوکات هاوڕابوونی تارانی بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە و بەردەوامیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبارەی دۆخی ناوچەکە خستەڕوو.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
فوئاد حسێن و عەباس عێراقچى دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
فوئاد حوسێن: فشارێکی زۆر لەسەر عێراق هەیە بۆ ئەوەی پەلکێشی ناو جەنگ بکرێت
کیژان مەحمود
58 خولەک پێش ئێستا