زەیدى و ئەردۆغان ڕێککەوتن لەسەر قووڵکردنەوەى هاریکارییە ئەمنییەکان
پووختەی هەواڵەکە:
- عەلى زەیدى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە
- زەیدى و ئەردۆغان ڕێککەوتن هێزەکانى تورکیا سەربازگەى بەعشیقە- زلێکان ڕادەستبکەن.
- ڕێککەوتوون لەسەر جێگیرکردنى دەسەڵاتى تەواوەتیی دەوڵەتى عێراق بەسەر شنگال.
عەلى زەیدى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنى دەسەڵاتى تەواوەتیی دەوڵەتى عێراق بەسەر شنگال و ڕادەستکردنى سەربازگەى بەعشیقە- زلێکان لەلایەن هێزەکانى تورکیاوە بە سوپاى عێراق.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرکۆوبونەوەکە
- لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر قوڵکردنەوەى هاریکارییەکان لە بوارى ئەمنى، لەڕێگەى دانوستانەکان.
- لەو چوارچێوەیەشدا ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنى دەسەڵاتى تەواوەتیی دەوڵەتى عێراق بەسەر شنگال و کۆتاییهێنان بە گرووپە بیانییە چەکدارە قەدەغە کراوەکان کراوە.
- هێزەکانى تورکیا، بە پلەبەندی و قۆناغ، سەربازگەى بەعشیقە- زلێکان، ڕادەستى حکومەتى عێراق دەکەن، بەگوێرەى میکانیزم و خشتەیەکى زەمەنى کە هەردوولا لەسەرى ڕێککەوتوون.
- زەیدى و ئەردۆغان، ڕێککەوتوون لەسەر فراوانکردنى قەبارەى بازرگانى، وەبەرهێنانى دوولایەنە.
- جێبەجێکردنى دەستبەجێى ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان و پەلەکردن لە پڕۆژە ستراتیجییەکان بەتایبەت پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان.
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە پەراوێزى بەشداریکردنى لە کۆبوونەوەى ساڵانەى کۆمەڵەى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا کۆبووەوە.
ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوەتی عێراق لە شنگال و کۆتاییهێنان بە گرووپە بیانییەکان
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر قوڵکردنەوەى هاریکارییەکان لە بوارى ئەمنى، لەڕێگەى دانوستانەکان، کە دەسەڵاتدارانى عێراق و تورکیا تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە ستراتیجییەکانى هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنى دەسەڵاتى تەواوەتیی دەوڵەتى عێراق بەسەر شنگال و کۆتاییهێنان بە گرووپە بیانییە چەکدارە قەدەغە کراوەکان کراوە.
کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی تورکیا لە ناوخۆیی عێراق
هەروەها لە چوارچێوەى ئەو بەرەوپێشچوونانەى عێراق لەمیانى هەنگاوە ئەمنییەکاندا بەدەستیهێناون، هێزەکانى تورکیا، بە پلەبەندی و قۆناغ، سەربازگەى بەعشیقە- زلێکان، ڕادەستى حکومەتى عێراق دەکەن، بەگوێرەى میکانیزم و خشتەیەکى زەمەنى کە هەردوولا لەسەرى ڕێککەوتوون.
ڕێککەوتن کراوە لەسەر فراوانکردنی قەبارەی بازرگانی
هەر لە کۆبوونەوەکەدا زەیدى و ئەردۆغان، ڕێککەوتوون لەسەر فراوانکردنى قەبارەى بازرگانى، وەبەرهێنانى دوولایەنە، جێبەجێکردنى دەستبەجێى ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان و پەلەکردن لە پڕۆژە ستراتیجییەکان بەتایبەت پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
زەیدى لە نیویۆرک لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن و ئێکسیۆن مۆبیل کۆبووەوە
49 خولەک پێش ئێستا