تاوەکو دێت زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر زیاتر دەردەکەون.
سەدان خێزان کەلوپەلى ناو ماڵ و ئۆتۆمبێلیان لەناوچووە.
تاوەکو ئێستا بە فەرمى زیانەکان نەخەمڵێنراون.
لافاو تەنیا شەقام و ماڵەکانی نەگرتەوە، بەڵکو سەرمایەی خێزانەکانیشی بردە ژێر ئاو، ئەمجارە زۆرترین زیان بەر ئۆتۆمبێلى هاونیشتمانییان کەوت.
هاونیشتمانییەک بەناوى ساڵح عومەر :
لە لافاوەکەدا چوار ئۆتۆمبێلی خێزانەکەم زیانیان پێگەیشت.
بەهۆی بەهێزی لافاوەکە هەندێک هاونیشتمانى ڕۆژێک دواتر ئۆتۆمبێلەکانیان لە دووری ماڵەکانیان لەژێر قوڕ و لیتە دۆزیەوە، بەڵام بە کەڵکی چاککردنەوە نەمابوون.
تاوەکو ئێستا لیژنەی خەمڵاندنی زیانەکان دەستبەکار نەبوون، لەبەرامبەردا ئامارە نافەرمییەکان باس لە سەرووی هەزار ئۆتۆمبێل دەکەن کە ئاو بردوونی و بەشێکیشیان بەتەواوی لەناوچوون.
لافاو ڕۆیشت و قوڕ و لیتە مایەوە؛ ماڵەکەى عەبدوڵاى تازە زاواش وێران بوو