قەحتان وەهبی وەنداوی، پارێزگاری نوێی کەرکووک دەستبەکار بوو.
پارێزگاری نوێی کەرکووک لەبەردەم سەرۆکی دادگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد.
ئەمڕۆ 22ـی تشرینی دووەمی 2026، قەحتان وەهبی وەنداوی، پارێزگاری نوێی کەرکووک لەبەردەم سەرۆکی دادگای کەرکووک بەگوێرەی ماددەی 29ـی یاسای پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە هەرێم ژمارە 21ـی ساڵی 2008 سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.
قەحتان وەنداوی ڕۆژی 14ـی تشرینی دووەم، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە بەگوێرەى ڕێککەوتنێکی سیاسی بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا.
ڕۆژی پێنجشەممە19ـی تشرینی دووەم، نزار ئامێدی لە بەغداد پێشوازی لە قەحتان وەنداوی، پارێزگاری کەرکووک کردوو و مەرسومی دەستبەکاربوونەکەی ڕادەستکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک وەک وەزیرى دەوڵەت لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، بۆشایی ئیداری لە پارێزگاکە دروستبوو و دواتر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ مشتومڕی لێکەوتەوە بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی نوێ، لەکاتێکدا سەمعان مانگی نیسانی 2026، بەگوێرەى ڕێککەوتنێکی سیاسی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرتبوو.
