خوێندنەوەى جیاواز بۆ بانگەوازەکەى مەسعود بارزانى دەکرێت.
بارزانى داواى دانیشتنى یەکێتى و پارتى دەکات لە کاتێکدا بڕیارى یەکەم و کۆتایى حیزبەکەى لاى خۆیەتى.
بانگەوازەکەى بارزانى دواى نزیکەى هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان دێت لەلایەن پارتییەوە بەبێ سازان لەگەڵ فراکسیۆنە سەرەکییەکان.
دواى کاردانەوەى یەکێتى، بەرامبەر کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان و بڕیارى کشانەوە لە حکومەت، مەسعود بارزانى بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە و داواى کۆبوونەوە لە یەکێتى و پارتى دەکات.
کاردانەوەى بانگەوازەکەی بارزانى باوک بەوجۆرەیە، لە پەیامەکەیدا وەک لایەنى سێیەم لە قەیرانەکە خۆى وێنا دەکات، لەکاتێکدا حیزبەکەى بەبێ پرسى ئەو هیچ هەنگاوێکى نەناوە بە دیاریکراویش لە پرسى کۆبوونەوەى پەرلەمان.
لەگەڵ ئەوەى بانگەوازەکەى بارزانى بە ئەرێنى دەبینرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێویست دەزانرێت لەپێناو ڕێگریی لە دابەشبوونى زیاتر هەنگاوى کردەیی بنێت.
لەبەرامبەر 15 جار سەردانى بافڵ تاڵەبانى بۆ هەولێر، ئەویش جارێک سەردانى دەباشان بکات.
ئومێد وابوو، پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى بەرەو باشتر بچێت.
بەڵام هەنگاونانى کاراکردنەوەى پەرلەمان بەوجۆرە، بە لەتبوویی، نەبوونى باشترە.
پێشوازی لە بانگەوازەکەى بارزانی بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی فراوان دەکەین.
پاراستنی بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و قەوارە و دامەزراوەکانی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە کە لە سەرووی بەرژەوەندییە حزبییەکان و ناکۆکییە سیاسییەکانەوەیە.
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:
گفتوگۆی نیشتمانی بژاردەیەکی ستراتیجییە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان.
سەپاندنى ئیرادەى حیزبى بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بەبێ کۆدەنگى و ڕێککەوتنى پێشوەختەى لایەنەکان، قەوارەى هەرێمى کوردستانى ڕووبەڕووى مەترسییەکى جددى کردووەتەوە، کاردانەوەکان بەوجۆرەن، کە پێویستە بارزانى باوک، هەنگاوى ڕاستەوخۆ بنێت بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە و داواکانى یەکێتى، نەک خۆى بەدووربگرێت و هاوشێوەى ڕاگەیێنراوى پێشووى بڵێت، هیوادارە پارتى و یەکێتى چارەسەرى کێشەکان بکەن.
کەناڵ8 وردەکاریى کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانى و فراکسیۆنى یەکێتى ئاشکرا دەکات
پارتى: ئامادەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ برایانمان لە یەکێتی
مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن