
سەدان هاونیشتمانی بەهۆى لافاوەکەوە ماڵوێران بوون.
دواى ڕەخنەکان وەزارەت بانگەشە بۆ پڕۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ دەکات.
دواى نیشتنەوەى لافاوەکە و ماڵوێرانبوونى سەدان هاونیشتمانى، وەزارەتى شارەوانیى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى، دەستى بە جووڵە کرد و بانگەشەکانى بۆ پڕۆژەکانى گەرمتر کرد.
لە پەیجى فەرمى خۆى لە فەیسبووک، لەماوەى کەمتر لە دوو کاتژمێردا 11 پۆستى کرد.
چواریان لەبارەى مەسروور بارزانییەوە بوون.
یەکێک لە پۆستەکانى وەزارەتەکە پیشاندانى "پڕۆژهیهكی گهورهی ستراتیژیی ئاوهڕۆی سندووقی و لوولهیی قوشتهپه" گوایە له قۆناغی جێبهجێكردندایه.
وەزارەتەکە دوو پڕۆژهى ئاوهڕۆی سندووقی به درێژایی 6500 مهتر و ئاوهڕۆیهكی لوولهیی به درێژایی 35 ههزار مهتر پیشانداوە، لە کاتێکدا بەشێکى سەرەکى لافاوەکە بەهۆى نەبوونى ئاوەڕۆى سندوقییەوە بوو.
"خاوێنكردنهوهی ڕێڕهوی كهندی سێبهردان و شاری هیواستی" چالاکییەکى دیکەى وەزارەتى شارەوانى بووە، لە کاتێکدا بەشێکى زۆر لە هاونیشتمانییان ئەمەیان بە هۆکارى سەرەکى لافاوەکە زانى، کە ڕێڕەوى ئاوەکە گۆڕدرا بوو.
"خاوێنكردنهوهی كهندی سروشتی كۆڕنیش" ئیشێکى دیکەى وەزارەتەکە بووە، کە هەمدیسان ئەمیش بە هۆکارێکى لافاوەکە و زیانگەیاندن بە هاونیشتمانییان دادەنرێت، چونکە لەمەشدا بە بەرچاوى وەزارەتى شارەوانییەوە دەستکارى ڕێڕەوى ئاو کراوە.
ئەم بەنجە کاتییەى وەزارەتى شارەوانى، هاوشێوەى ئەو پەندە کوردییەیە کە دەڵێت "لە دوای باران فەرەنجیم بۆ چییە؟". ئەم پەندە بۆ ئەو شت یان هاوکارییە بەکاردێت کە لە کاتی پێویستدا نەبێت و دوای تێپەڕبوونی کات یان دوای تەواوبوونی کارەکە بێت، کە ئیتر هیچ سوودێکی نابێت.
گەڕەکى کانیاو؛ ماڵوێرانى و نزیکبوونەوە لە مەرگ
لە لافاوەکەى هەولێر زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە
لافاو ڕۆیشت و قوڕ و لیتە مایەوە؛ ماڵەکەى عەبدوڵاى تازە زاواش وێران بوو