پەیامنێرى کەناڵ8: ئاگرێکی گەورە لە شارەدێی سیتەک لە سلێمانی کەوتووەتەوە

کەناڵ8 30/07/2024

پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند "ئاگرێکی گەورە لەپشتی شوقەکانی کرێنشینان لە شارەدێی سیتەک لە شاری سلێمانی کەوتووەتەوە".

گوتیشى "لە ئێستادا تیمەکان بەڕێگاوەن بۆ شوێنی ئاگرەکە".

ئاگرکەوتنەوەکەى شارەدێى سیتەک لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ دووشەممە، چەند ئاگرێک لە شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتەوە و هێشتا زیانە داراییەکانى بە فەرمى رانەگەیەندراوە.

عەقید تارق حەمە غەریب، بەرێوەبەرى دارستان و پاوانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى گوت، "بەهۆى ئاگرەکەی دوێنێوە 200 دۆنم زەوی لەشاخی گۆیژە و 300 دۆنمیش لە ئەزمەڕ سووتاوە، کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر درەختەکان کەوتووە و هەندێک لەدارەکان بەتەواوى سوتاون".

گوتیشی، "بە تێکڕا لە هەر دۆنمێک لە شاخى ئەزمەر 120 نەمام چێندراون، ئەو نەمامانە بۆ ماوەى سێ ساڵ خزمەت دەکرێن و هەر نەمامێک خەرجییەکەى نزیکەى 100 هەزار دینارە، بۆیە زیانە داراییەکان زۆرن و بە ملیاران دینار دەخەمڵێندرێن".

کەناڵ8

30/07/2024