ئەو دەروازە و کێڵگە نەوتی و غازییانەی بەغداد داوایان دەکات

پووختەى هەواڵ

  • بەغداد دەیەوێت داهاتی 100%ـی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە حکومەتی فیدراڵ.

  • هەرێمی کوردستان خاوەنی 12 دەروازەی فەرمی و نیمچەفەرمییە.

  • بەغداد داوای کێڵگە نەوتی و غازییەکانی سنووری مادەی 140 دەکات.

  • بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان بەگوێرەی دەستوور بەڕێوەبردنی هاوبەشە لە سنووری مادەی 140.


دووان لە بڕیار و داواکارییەکانی حکومەتی عێراق، ڕادەستکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و بەشێک لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانە، کە ئێستا لەژێر دەستی هەرێمی کوردستاندان.


دەروازەکانی هەرێمی کوردستان

بە گشتی خاوەنی 12 دەروازەی فەرمییە، کە شەش دەروازەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدا نراوە و شەش دەروازەکەی دیکە نیمچەفەرمین و لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، وەک دەروازەی فەرمی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم دەروازانە پێک دێن لە چوار دەروازەی وشکانی:

  • سیانیان لەگەڵ ئێرانن، ئەوانیش باشماخ لە سلێمانی، پەروێزخان لە گەرمیان، حاجی ئۆمەران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ تورکیا.

  • هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، وەک دەروازەی فەرمیی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستاندا چالاکن. بۆ بەڕێوەبردنیان هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەماهەنگیدا بووە لەگەڵ عێراق.

دەروازە نافەرمییەکان:

  • دەروازەی کێلێ، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.

  • دەروازەی سەیرانبەن، لە پارێزگای سلێمانی لە شارۆچکەی پێنجوێن.

  • دەروازەی شوشمێ (تەوێڵە)، لە پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

  • دەروازەی پشتە، لە پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

  • هەرچی دەروازەی سەرزێڕێ لە پارێزگای دهۆک و سێمالکا-پێشخابوور لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن.

ئەم داواکارییەی بەغداد بۆ دەروازە سنوورییەکان لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆدان، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، بەغداد نیازی هەیە داهاتی 100%ـی دەروازە سنوورییەکان ببات، کە ئەمەش دووبارە لەگەڵ دەستوور یەک ناگرێتەوە و هێڵی سوورە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

داواکاریی بەغداد بۆ وەرگرتنەوەی کێڵگە نەوتییەکان:

دەربارەی وەرگرتنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی سنووری مادەی 140، کە بەگوێرەی دەستوور بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت بە هاوبەشی بێت، بەڵام بەغداد نیازی ئەوەی هەیە دەستیان بەسەردا بگرێت.

هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی دەستوور بەشێکە لە عێراق، حکومەت و پەرلەمانی خۆی هەیە، هیچ مادەیەکی دەستووریش نییە کە ڕێگری لەوە بکات کە نابێت خاوەنی دەروازە و کێڵگەی نەوتی بێت.

بەگوێرەی دەقی دەستوور، ئەو ناوچانەی کە سنووری مادەی 140ـن، دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێن، بەڵام حکومەتی عێراق چاوی لەوەیە، کارکردن لەم کێڵگانە بە تەنیا لەلای ئەو بێت.

ئەو کێڵگانەی کە عێراق داوایان دەکات لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەمانەن:

  • کێڵگەی نەوتی خورمەڵە

  • کێڵگەی غازی کۆرمۆر

  • کێڵگەی عەین زالە

هاوکات، هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی چەند کێڵگەیەکی نەوتیی هەیە، کە بەڕێوەبردنیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەگوێرەی دەستووریش هیچ گرفتێکی نییە، بەڵام بە بڕیاری زەیدی، دەبێت نوێنەری حکوومەتی فیدراڵیش لەوێ هەبێت.

تاوکێ و پێشخابوور

شێخان

سەرسنگ

ئەترووش

هەولێر

سەرقەڵا

بجیل

شیواشۆک

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: پابەندی دەستوور بن

Loading related news...