سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکانی بەغداد جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانییە.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن دەشڵێت، ده‌ستوری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ستنیشان كردووه.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن ، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیان، بڕیارەکانی بەغداد جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانییە، ده‌ستوری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه
لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه.
ده‌ستووری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه.
پێویسته كێشه و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا‌و رێزگرتن له گفتوگۆ و رێكکه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زبر و هێز كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستووریی بۆ كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش به گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
