شارەوانیی سلێمانی: بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان

باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی
باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سنووری سلێمانی دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە ماددەی 7/دووەم لە یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 7 ساڵی 2021  تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان، رێژەی 30٪ داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرجدەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی سوودمەندە و سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لەهەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت لەو بڕە داهاتەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت: هیوادارین بتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەکانە.