لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەی داوە

دوو جووتیار لە دەشتى شارەزوور لە کاتى تۆوە وەشاندن فۆتۆ؛ حەمە سوور
دوو جووتیار لە دەشتى شارەزوور لە کاتى تۆوە وەشاندن فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵ

  • جووتیاران دەتوانن جووت بکەن و تۆوەکانیان بوەشێنن.

  • شەپۆلى بارانبارینەکەى سەرەتای ئەم هەفتەیە زۆربەى ناوچەکانى پاراو کرد.

  • زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە و ئەوەش بەسە بۆ پەڵە.


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بڕێکی زۆر باران باریوە و لە زۆرینەی ناوچەکانی وەک هەڵەبجە، ڕاپەڕین و تەنانەت سلێمانیش پەڵەی داوە.


بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی:

  • بەهۆی ئەوەی هەندێک ناوچەى وەک گەرمیان کە سروشتی زەوییەکەی سەختە درەنگتر پەڵە دەدات و پێویستی بە بڕێکی زیاتر لە بارانە.

  • ئەمساڵ تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە.

  • لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا بڕی بارانبارین سفر بووە و هیچ بارانێک نەباریبوو.

  • بە هەندێک پاڵنەر و هۆکاری دیکە دەتوانین بڵێین زستانی ئەمساڵ پڕ باران دەبێت.

  • ئەمساڵ بەهۆی بەهێزی دیاردەی ئالنینۆ، بەرزونزمی شەپۆلەکانی جەمسەری باکور، ئەتڵەسی و زەریای هیندی، سەرجەمیان هۆکاری ئەرێنین و ئاماژەن بۆئەوەی ساڵێکی پڕ بارانمان دەبێت.

پەڵە، لە ڕووی زانستی کشتوکاڵی و ئەزموونى جووتیارانەوە ئەو بڕی باران بارینە دەگرێتەوە کە زەوى دەخوسێنێت و گاسن خۆڵى وشک ناهێنێتە دەرەوە، لەم کاتەدا زەوییە کشتوکاڵییەکان ئامادە دەبن بۆ کێڵان و داچاندن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کەشناسی بڕی بارانبارینی 24ی کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەرپرسیارێتیی لافاوەکە لە ئەستۆی کێیە؟ هۆشدارییەکانی کەناڵ8 و کەمتەرخەمی بەرپرسان

لە لافاوەکەى هەولێر زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە

کەناڵ8

Tue Nov 10 2026

Loading related news...