زنجیرەیەک بوومەلەرزە لە شاری خۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویاندا

بوومەلەرزە لە یەزدی ئێران ڕوویدا
بوومەلەرزە لە یەزدی ئێران ڕوویدا

پووختەی هەواڵەکە

  • زنجیرەیەک بوومەلەرزە و پاش لەرزە شاری خۆیی لە پارێزگای ورمێی ئێران ڕوویاندا.

  • بوومەلەرزەکان بە گوڕەکانی 3.6 و4.3 و 3.6 ڕوویانداوە.

  • دامەزراوەی قەیرانەکانی ورمێ دەڵێت، هیچ زیانێکى گیانى بەهۆى بوومەلەرزەکان نەبووە.


حامید سەفاری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی قەیرانەکانی شاری خۆیی پاریزگای ورمێ رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 3.6 و4.3 و 3.6 لە کاتژمێر 22:51 و 12:55، 1:12 خولەکی شەوی ڕابردوو شارەکەیانی هەژاندووە و قوڵی هەر سێ بوومەلەرزەکەش 10 کیلۆمەتر بووە.


زیانی گیانی نەبووە

  • سەفاری دەشڵێت، دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە تیمەکانی مانگی سووری پارێزگاکە گەیشتوونەتە ناوچەکە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

  • بە گوێرەی بەڕێوەبەری دامەزراوەی قەیرانەکانی شاری خۆیی، بوومەلەرزەکان لە زۆربەی ناوچەکانی دەوورووبەری شارەکە هەستیان پێکراوە و تاوەکو ئێستا ڕادەی زیانە داراییەکانیش بە تەواوی نە خەمڵێنراوە.

  • شاری خۆیی دووەم گەورەترین شاری ورمێیە، یەکێکە لە شارە مێژووی و سنورییەکانی پاریزگاکە و دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگای ورمێ کە هاوسنوورى وڵاتى تورکیایە.

پێشتریش ناوەندی ئاماری ئێران هۆشدارى دابوولەوەى 64 بۆ 70%ی باڵەخانەکانی ئێران خۆڕاگریان لە بەرامبەر بومەلەرزەدا لاوازە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی فلیپین بۆ 72 کەس بەرزبووەوە

سامیا حەسەن

Sun Nov 22 2026

Loading related news...