لە باکووری کوردستان سەرما و سۆڵە دەستیپێکرد و بەفر دەیان ڕێگەی داخست.
لە هەندێک شوێن نیو مەتر بەفر باریوە و هاتوچۆ سەخت بووە.
لە ناوچە گوندنشینەکان گرفت بۆ ئاژەڵداران دروستبووە.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە شەپۆلی بەفربارین بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەرزاییەکان سپیپۆش بوون.
زیاتر لە نیو مەتر بەفر باریوە.
بەهۆیەوە ڕێگەی 10 گوند و 22 مەزرا داخران.
پاش چەند کاتژمێرێک کارکردنی تیمەکانی شارەوانی، بەڕووی هاتوچۆدا کرانەوە.
ڕێگەی 97 گوند و ناوچە داخران و تیمەکانی شارەوانی هەوڵی پاککردنەوەیان دەدەن.
ئاژەڵدار و شوانەکان ئاژەڵەکانیان دەبەنە دەرەوە و لەژێر بەفر و پلەی گەرمای نزمدا ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، شەپۆلی بەفربارینەکە لە باکووری کودستان کۆتاییهاتووە.