سەباح نوعمان بۆ کەناڵ8: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەمکاتەدا پرسیارى زۆر هەڵدەگرێت

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر بەردەوامە.

  • بەغداد لیژنەى لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە و لە دوێنێوە دەستى بە کار کردووە.

  • بەهۆى هێرشەکەوە زۆرینەى هاونیشتمانییان بێ کارەبا بوون.

  • تاوەکو ئێستا لایەنى ئەنجامدەرى هێرشەکە دیارینەکراوە.


لەو بارەیەوە سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، عەلى زەیدی زۆر بە جددی لە لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەسەر هێڵە و لە دوێنێوە لیژنەکەی سەرۆکوەزیران دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە".


سەباح نوعمان:

  • سیستمی بەرگریی زۆر پێشکەوتوومان کڕیوە و بەسەر هەموو عێراقدا دابەشى دەکەین.

  • هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەمکاتەدا نیشانەی پرسیارى زۆر هەڵدەگرێت.

  • لە هیچ کەس و لایەنێک خۆشنابین کە لە پشت هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە بووبێت.

  • هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تیرۆریستییە و هەموو سنوورەکانی بەزاندووە.

  • پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت پاشگەزبوونەوەی لێ نییە.

لە شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا، کە سەرچاوەى بەرهەمهێنانى کارەبایە و ئەوەش وایکرد زۆرینەى هاونیشتمانییان بێ کارەبا بن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر

بەغداد بڕیاریدا غازى ماڵان بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت

ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت

Loading related news...